کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاخوندێک لە زاهیدان لەلایەن کەسانی نەناسراو کوژرا

11:33 - 13 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، "سەجاد شەهرەکی" ئاخوندێکی شیعە و پیشنوێژی هەینی لە شاری ''زاهیدان'' سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لەلایەن کەسانی چەکداری نەناسراو، کوژرا. 

میدیاکانی ڕێژیم باسیان لەوە کردووە کە سەجاد شەهرەکی کاتێک لە مزگەوت چووەتە دەرەوە کەوتووەتە بەر هێرشی کەسانی چەکداری نەناسراو و لە حاڵی ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.  

چالاکانی بەلووچ لەو پەیوەندییەدا ڕایانگەیاندووە: ''بەو پێیەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆسیە و ڕابردوویەکی ڕەشی لە کوشتنی ئەندامان و لایەنگرانی خۆی هەیە بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەکانی خەڵک بەلاڕێدا ببات و خەڵکی ناڕازی لە داواکردنی مافەکانی خۆیان دڵسارد بکاتەوە لەوانەیە "سەجاد شەهرەکی" بەو مەبەستە لەلایەن لایەنگرانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژرابێت''.