کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک یەکگرتووانە لە ڕێپێوانی ١٣ی خەزەڵوەردا بەشدار نەبوون

12:37 - 13 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ ١٣ی خەزەڵوەرە کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە ڕۆژی قوتابی ناودێر کراوە، ناوەندەکانی ڕێژیم لە ڕێگای گوشار و هەڕەشەوە داوایان لە قوتابییان کردبوو لە دەبێ لە ڕێوڕەسمی بەناو ''١٣ ئابادن''دا بەشداریی بکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان خەڵک و بەتایبەتی قوتابییان و خوێندکاران لەو ڕێپێوانەدا بەشدار نەبوونە و ''نا''یەکی گەورەیان بە ڕێژیم وتەوە.

لە شاری "ڕووبات کەریم" لە تاران خەڵک بەشدارییان لە ڕێپێوانی ١٣ی خەزەڵوەردا نەکردووە و تەنیا چەند کەس بەشدار بوون.

لە شارەکانی دیکەی ئێرانیش ڕێژیمی ئێران ڤیدیۆ و وێنەی ساڵانی ڕابردووی بڵاو کردووەتەوە کە خەڵک گۆیا لە ڕێپیوانی ١٣ی خەزەڵوەردا بەشدار بوونە.

بەپێی زانیارییەکان ڕێوڕەسمی ١٣ی خەزەڵوەر لە شاری سەقز بەرپرسانی ڕێژیم ئەو ڕێوڕەسمە لە ساڵونی کاوە بەڕێوە دەبەن و فەرمانداریی ڕێژیم گوشاری خستووەتە سەر ئیدارەکان کە دەبێ هەموو فەرمانبەران بەشداری بکەن، بەڵام فەرمانبەرانی ئیدارەکان لە ترسی سەرکۆنەی خەڵک نەیانوێراوە بەشدار بن.

ڕۆژی ڕابردوو لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو و پەیام لاوانی شۆڕشگێڕ داوایان لە خەڵک کرد لە ڕێپێوانی ١٣ی خەزەڵوەردا بەشدار نەبن.

لەو ڕاگەیەندراوەنەدا هاتبوو ڕێژیم بۆ کۆنتڕۆڵی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و دەستخستنی بیانووی زیاتر بۆ سەرکوتی خەڵک بە نیازی خولقاندنی کارەساتێکی مرۆیی لە ١٣ی خەزەڵوەردایە.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە ڕێژیم لە بەرنامەی‌دا بووە، ١٣ی خەزەڵوەرلە یەکێک لە شارەکانی کوردستان و لەنێو ئاپۆڕای خۆپیشاندانەکاندا تەقینەوەیەکی تێرۆریستی بەڕێوە ببات و بە ئەستۆی خەڵکی ڕاپەڕیو و حیزبەکانی کوردستانیدا بێنێت.