کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستا عەبدولغەفار نەقشبەندی: بەشداریی لە ڕێپێوانی ١٣ی خەزەڵوەردا خیانەت بە خوێنی شەهیدانە

12:50 - 13 خەزەڵوەر 2722

مامۆستا عەبدولغەفار نەقشبەندی پێشنوێژی هەینیی شاری ڕاسک لە سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاندووە بەشداریی لە ڕێپێوانی ١٣ی خەزڵوەر خیانەت بە خوێنی شەهیدانە.

ناوبراو بە خەڵکی وتووە هەتا ئێستا خوێنی شەهیدانی زاهیدان وشک نەبووەتە و بکوژەکان ئازادانە لەنێو خەڵکدا دەسووڕێنەوە و بۆیە بەشداری لەو ڕێپێوانە خیانەت بە خوێنی شەهیدانە.

مامۆستا عەبدولغەفار نەقشبەندی ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەر ئەگەر خەڵک بچێت لە تەنیشت بکەرانی کردەوەی هەینیی ڕەش دروشم بدات، خیانەتی بە خوێنی هەموو شەهیدان. کردووە.