کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران دژی ڕێژیمی ئێران

15:04 - 13 خەزەڵوەر 2722

لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، لە چەندین شاری کوردستان و ئێران، خۆپیشاندان دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.

لە دەرێژەی ڕاپەڕینەکان دژی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، لە شارەکانی کوردستان لەوانە: "بۆکان، مەهاباد، سنە، مەریوان و کامێران" خۆپیشاندان بەڕێوە چووە و لاوە شۆڕشگێڕەکان بە کردنەوەی ئاگر ڕێگاکانیان لە هێزەکانی دوژمن گرت  و لە دروشمەکانیاندا داخوازیی ڕووخانی رێژیمی ئێران دەنگی دەدایەوە.

لە شاری ''خۆی'' لاوانی شۆڕشگێر بەنێری تەبلیغاتیی ڕێژیمییان ئاگر تێبەردا.

هەروەها بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، لەسەر ڕێگای "بۆکان ــ میاندواو" لە گوندی "داشبەند" لەلایەن خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەرەوە ئاگر کراوەتەوە و ڕێگای هاتووچۆیان بە تەواوەتی بەستووە.

هاوکات، لە شارەکانی "تاران، کەرەج، فولاد شاری ئیسفەهان، ئامۆل، تەورێز، ڕەشت، قەزوین" و چەندین شاری دیکە خەڵکی وەزاڵەهاتوو خرۆشانە سەر شەقامەکان و بە کردنەوەی ئاگر و دانی دروشم دژی ڕێژیمی ئێران ڕق و توڕەیی خۆیان نیشان دا.