![](/content/upload/1/news/56704_w920.jpg)
وەزیرانی دەروەی ٧ وڵاتی زلهێزی پیشەیی جیهان ناسراو بە گرووپی" جی ٧" لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەیاندا، سەرکوتی وەحشییانە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بە ڕووی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران بە تایبەتی ژنان و منداڵانیان بە توندی مەحکوم کرد.
لە بەشێک لەو بەیاننامەیە کە ڕۆژی هەینی ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن وەزیرانی دەروەی وڵاتانی ئامریکا، بریتانیا، ئاڵمان، فەرانسە، ئیتالیا و ژاپۆنەوە بڵاو کرایەوە، هاتووە: ئێمە پشتیوانیی خۆمان بۆ ئامانجی سەرەکیی خەڵکی ئێران کە دەستەبەر کردنی داهاتوویەکی ڕوونتر پاراستنی کەرامەت و مافە ئینسانییەکانە دەردەبڕین.
وەزیرانی دەروەی ٧ وڵاتی زلهێزی پیشەیی جیهان هەروەها کوشتنی بە ئەنقەستی ژینا ئەمینیان بەتوندی مەحکووم کردوە و داوایان لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کردووە کە ڕێز لە مافی مەدەنی و سیاسییەکانی خەڵکی ئێران بگرێت کە لە یاسا و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکاندا هاتوون.