کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی شوڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دۆخی ئێران

14:08 - 14 خەزەڵوەر 2722

شوڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زووترین کات، لە داهاتوویەکی نزیکدا لەبارەی دۆخی ئێرانەوە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوە دەبا.

ڕۆژی هەینی ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، فدریکۆ ویلگاس، بەرپرسی شۆڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: ئەم شوڕایە بەزووترین کات لەبەری دۆخی ئێرانەوە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر خەڵکیان‌ هێناوە و هەموو پێوەرەکانی مافی مرۆڤیان پێشێل کردووە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر ئەو دۆخە بەڕێوە دەبەین. ئەو گوتی ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەو کۆبوونەوە تایبەتە ئەوەیە کە لێکۆڵینەوەی جیددیە لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بکرێ و دەبێ ڕێژیمی ئێرانیش وڵامدەری پێشێلکارییەکان بێ.

لەلایەکی دیکەوە ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە: لە هەوڵی ئەوەداین کە گەمارۆی زۆرتر بەسەر بەرپرسانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بسەپێنین بەهۆی ئەوەیکە بە دڕەندانەترین شێوە خۆپێشاندەران کە داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن سەرکوت و ئازار و ئەشکەنجەیان دەدەن. هەروەها جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە یارمەتیی تەواوی گەلانی ئێران دەدەین بۆ ئەوەی تا دەنگی خۆیان بگەیننە تەواوی جیهان.