کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: ئێران بۆ گەشەی چالاکییە ناوکییەکانی داوای یارمەتیی لە ڕووسیە کردووە

14:34 - 14 خەزەڵوەر 2722

بەرپرسانی ناوەندەکانی هەواڵگریی ئامریکا دەڵێن: ڕێژیمی ئێران بۆ بەهێزترکردنی چالاکییە ناوکییەکانی داوای یارمەتیی لە ڕووسیە کردووە.

بەپێی زانیاریی بەرپرسانی ناوەندەکانی هەواڵگریی ئامریکا بەرپرسانی ڕێژیم دەیانهەوێ ئەگەر لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژاوایی بە ڕێککەوتن نەگەیشتن، پلانێکی جێگرەوەیان هەبێت.

هەواڵدەریی "سی ئێن ئێن" لە زاری سەرچاوە ئەمنییەتییەکانی ئامریکاوە و لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کە ڕێژیمی ئێران بۆ دەسپێڕاگەیشتن بە کەرستە و سووتەمەنیی ناوکی داوای یارمەتی لە ڕووسیە کردووە و ئەو سووتەمەنییە دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێژیمی ئێران کە ڕێئاکتۆرە ناوکییەکانی خۆیان دابین بکەن. هەروەها دەتوانێ کاتی شکست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی کۆتاتر بکاتەوە.