حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناردنی پەیامێک پیرۆزبایی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی سێهەمی پارتی سۆسیالیستی کوردستانی لە ڕێبەریی ئەم حیزبە کردوە.
دەقی پەیامەکە:
هەڤاڵی بەڕێز:کاک بایرام بۆزیێل، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان
وێڕای سڵاوێکی برایانە!
بە خۆشحاڵیەوە هەواڵی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی سێهەمی پارتەکەتان و متمانەبەخشینی هاوڕێیان بۆ سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان بە جەنابتانمان پێ گەیشت.
بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە بەڕێزتان و سەرکردایەتیی نوێ حیزبەکەتان دەکەین و هیوادارین لەپێناو خزمەت بە دۆزی کورد لە باکوری کوردستان و وەدیهێنانی ئامانجەکانی سەرکەوتوو بن.
بە سپاسەوە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان
محمد نظیف قادری