ڕۆژی هەینی ١٣ی خەزەڵوەر هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بە مەبەستی ڕووخانی ڕێژیم، لە چەند شار و گوندی کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.
تێکۆشەران و نیشتمانپەروەران، بەشێکی ئەو چالاکییەیان لە ناوچەی "شامات" لە گوندەکانی " "تاڵاو،" "دێ مەنسوور"، "بەفرەوان"، "قوڵەسەن"، "قسقەڵا" و "حاجی حەسەن"ی سەر بە شاری مەهاباد بەڕێوە بردووە.
لەو چالاکییەدا دروشمی "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، "ژن ،ژیان، ئازادی" لەسەر تابڵۆی هاتوچۆ و شوێنە گشتییەکان نووسراون.
لەلایەکی دیکەوە شوڕشگێڕانی تێکۆشەر لە ناوچەی "بەردە زەردی" شاری بۆکان دروشمی "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژن، ژیان، ئازادی و کوردستان کۆڵ ناداتـ"ـیان لە چەند شوێن نووسیوەتەوە، هەروەها ئەو تێکۆشەرانە لە گۆڕستانی ئەو ناوچەیە ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان نەخشاندووە.