کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێشپیگێل: ئاڵمان و هەشت وڵاتی دیکە گەمارۆکانیان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران زیاد دەکەن

10:40 - 15 خەزەڵوەر 2722

حەفتەنامەی ئاڵمانیی "ئێشپیگێل" بڵاوی کردووەتەوە کە ئاڵمان و هەشت وڵاتی دیکە بڕیاریان داوە کە گەمارۆکانیان بۆ سەر کەس و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران زیاد بکەن.

ئەو حەفتەنامەیە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو کۆمەڵە گەمارۆیە کە ٣١ خاڵی پێشنیارکراوی لەخۆ گرتووە و ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەر لە ناوەندی یەکیەتیی ئورووپا لە شاری "برۆکسێل" ناسێندراوە، کەس و لایەنە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانی خستووەتە بەر گەمارۆ.

دەسبەرداگرتنی داراییەکانی ئەو ناوەندانە و قەدەغەی گەشتکردن و سەفەر بۆ دەرەوە، لەو گەمارۆیانەن کە لە دانیشتنی داهاتووی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا کە ڕۆژی دووشەممە ١٤ی نۆڤامبر بەڕێوە دەچێت، پەسند دەکرێن.

تا ئێستا حکوومەتی ئاڵمان لەوبارەوە کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە.

دوای سەرکوتی بێبەزەییانەی خەڵکی وەزاڵەهاتوو لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، پەیوەندیی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئورووپایی بە شێوەیەکی بەرچاو تێک چووە.