کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاڵپشتیی وەرزشوانێکی ناوداری ئێران لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی ئێران

10:56 - 15 خەزەڵوەر 2722

"ئەحمەدڕەزا عابدزادە" گوڵپازێزی تیمی میللیی فووتباڵی ئێران، پشتیوانیی خوی بۆ شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی ئێران دەربڕی.

"ئەحمەدڕەزا عابدزادە" کاپیتانی پێشووی تیمی میللیی فووتباڵی ئێران بە دانانی ستۆرییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرەڕای دەبڕینی پشتیوانیی خۆی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران وتی: "وڵامی لاوان و گەنجانی ئەم وڵاتە کوشتن نییە، واز لە سێدارە و بەندکران بێنن و خەڵکی بێتاوانی ئێران مەکوژن."