کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرێکی پارلمانی ئاڵمان: وتووێژ لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، هیچ ڕەواییەکی نییە

14:01 - 15 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەر "بیژەن جیرسەرایی" نوێنەری بە ڕەچەڵەک ئێرانیی پارلمانی وڵاتی ئاڵمان و لە گەورەبەرپرسانی "حیزبی دێموکراتی ئازاد"ی ئەو وڵاتە، ڕێژیمی ئێرانی بە ڕێژیمێکی دژە ئینسانی وەسف کرد و هەر شێوە وتووێژێکی لەگەڵ ئەو ڕێژیمە بە ناڕەوا زانی.

ناوبراو وتوویەتی کە خەڵکی ئێران ڕێژیمی حاکم لەو وڵاتەیان قەبووڵ نییە و ڕێژیمی ئێران لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە هیچ ڕەواییەکی نەماوە.

لەلایەکی دیکەوە "جەو بایدن" سەرکۆماری ئامریکا لەوبارەوە وتبووی کە چیدیکە حکوومەتی ئامریکا گرینگی بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی "بەرجام" نادات.