لاوانی شۆڕشگێڕ و فیداکاری کوردستان لەنێو شاری بۆکان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە نووسینی دروشم لە شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
هەروەها لە گوندی "شێخاڵی" بۆکان قوتابییان وێنەی خۆمەینی و خامنەییان لە دیواری قوتابخانەی ئەو گوندە هێنایە خوارێ و لە کۆڵانەکانی گوند دروشمیان دژی جاش و بەکرێگێراوان و ڕێژیم نووسییەوە.
لە درێژەی خۆپیشاندان و چالاکیی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان لاوانی شۆڕشگێڕ لە ناوچەی "شاروێران، شاری گوێکتەپە و گوندی قومقەڵا"ی شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.