کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار ئەندامی سەر بە هێزەکانی ئینتزامی ڕێژیمی ئێران لە شاری زاهیدان کوژران

12:35 - 15 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، چوار ئەندامی سەر بە هێزەکانی ئینتزامیی ڕێژیم لەسەر ڕێگای ئیرانشار بۆ بمپوور لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێ کرا و کوژران.

"عەلیڕەزا سەیاد" فەرماندەی ئینتزامیی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەو بارەوە ڕایگەیاند کە لە ئیستگای ئینتزامی و پارێزوانیی ڕێگای ئیرانشار بۆ بمپوور لە ئەنجامی تەقەی کەسانی نەناسراو، چوار ئەندامی  سەر بە هێزەکانی ئینتزامیی ڕێژیم کوژراون.