کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری "مەریوان" ڕژانە سەر شەقامەکان

13:52 - 15 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، خەڵکی بەهەڵوێست و شۆڕشگێڕی شاری مەریوان لە تۆڵەی خوێنی شەهید "نەسرین قادری" و پاڵپشتیی لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

خەڵکی ڕاپەڕیوی شار لە  گۆڕەپانی "مەردۆخ" و زۆربەی گەڕەکەکانی شار ڕژوانەتە سەر شەقام و دروشمی دژ بە دیکتاتۆر دەڵێنەوە و زۆربەی ڕێگاکانی شاریان گرتووە.

خەڵک هێرشیان کردووەتە سەر دەفتەری نوێنەرایەتیی "شیوا قاسمی" نوێنەری ڕێژیم لە مەریوان.

هێزەکانی ڕێژیم بەرەوڕووی خەڵک بوونەتەوە و شەڕ و تێکهەڵچوون  ڕووی داوە و هێزەکانی ڕێژیم تەقەیان لە خەڵک کردووە.

لە ئێستادا زۆربەی گەڕەکەکانی شار لە دەستی خەڵکدایە و خەڵک داوا دەکەن خەڵکی شار هەموو بێنە سەر شەقام و ڕق و تووڕەیی خۆیان بەرامبەر بەو ڕێژیمە نیشان بدەن.