ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات سەبارەت بەو خۆپیشاندانەی کە لە کوردستاندا لەئارادایە ئامارێکی بڵاو کردووەتەوە کە لەو ئامارەدا باس لە ئاماری شەهیدان، برینداران و دەسبەسەرکراوەکان کراوە.
بەپێی ئاماری ناوەندی تەشکیلات لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی دژ بەکوشتنی ژینا ئەمینی لە کوردستان ٩٦٠ کەس دەسبەسەر کراون، کە ١٤١ کەسیان ژن و ٨٠٩ کەسیان پیاون . لەوانە ٣٤١ کەسیان سەر بە پارێزگای سنە و ٣٧١ کەسیان سەر بەپارێزگای ورمێ و ١٤٩ کەسیان سەر بە پارێزگای کرماشان و ١٠٠ کەسیان سەر بە پارێزگای ئیلامن.
لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانی دژ بەکوشتنی ژینا ئەمینی لە کوردستان ٦٦ کەس شەهید کراون، کە ١٠کەسیان ژن و ٥٦ کەسیان پیاو بوون.
لەوانە ٢٥ کەسیان سەر بە پارێزگای سنە و ٢١ کەسیان سەر بەپارێزگای ورمێ و ١٥ کەسیان سەر بە پارێزگای کرماشان و ٣ کەسیان سەر بە پارێزگای ئیلام بوون و یەک کەسیان لە کوردەکانی قووچان بووە و یەک کەسیان خەڵکی خوڕەم ئاوا بووە.
لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی دژ بەکوشتنی ژینا ئەمینی لە کوردستان ٦٩ کەس بریندار کراون، کە٤ کەسیان ژن و ٦٥ کەسیان پیاو بوون .
لەوانە ٢٠ کەسیان سەر بە پارێزگای سنە و ٤٥ کەسیان سەر بەپارێزگای ورمێ و ٢ کەسیان سەر بە پارێزگای کرماشان و ٢ کەسیان سەر بە پارێزگای ئیلام بوون.
تێبینی: ئاماری بریندارەکان زیاتر لە ٣٥٠٠ کەس بەراورد کراوە، زۆربەیان نەیانوێراوە بچنە شوێنە دەرمانییەکان لە بەر ئەوەی ئاشکرا نەبن و دەسبەسەر نەکرێن و لە ماڵان چارەسەری سەرەتایی کراون.
خۆپیشاندانەکان زیاتر لە ١٢٠ شاری ئێرانی گرتووەتەوە زیاتر لە ٢٨١ کەسیان شەهید کردووە، لەوانە ٦٦ کەسیان کورد بوون و ١٢٠ کەسیان هاووڵاتیی بەلووچ بوون و شارەکانی دیکە ٩٥ کەسیان شەهید بوون و زیاتر لە ٤٥٠٠ کەس لە شارە غەیرەکوردەکان بریندار کراون و زیاتر لە ١٢٥٠٠ کەس لە شارەکانی غەیرە کورد دەسبەسەرکراون.
زیاتر لە ٧٥٠ کەسایەتیی سیاسی و هونەری و ئەدەبی و وەرزشیی بیانی و ئێرانی لە فەزای مەجازی پشتیوانیی خۆیان لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران دەربڕیوە و زۆربەیان دەستیان لە کارەکانیان کێشاوەتەوە.
زیاتر لە ٥٦ کەس لە هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و ماڵی ٣ جاش لەلایەن خەڵکەوە سوتێندراوە .
زیاتر لە ١٠٠زانکۆی ئێران بەشداریی خۆپیشاندانەکانیان کردووە.