شاری سنەی قارەمان، پاش ٤٧ ڕۆژ بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەڕ و تێکهەڵچوونێک لە شاری سنە لە شەقامی بەهاران و مێعراج لە نێوان خەڵکی شۆڕشگێر و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هاتۆتە ئاراوە و ڕێژیم لە ترسی سەرهەڵدانی جەماوەریی خەڵک، دوو پاسی گەورە لە هێزە دژەگەلییەکانی لەنێو فەرمانداریی شاری سنە بە هەموو کەرەستەیەکی سەرکوتەوە جێگیر کردووە.
ڕێژیمی کۆنەپەرەست و تێرۆریستیی ئێران دەبێ ئەوە باش بزانێ کە خەڵکی ئێران و بە تایبەتی کوردستان، تازە گوێیان لە سەرکوت نییە و تا گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانیان کە دەستەبەرکردنی ئازادیی یەکجاری و مافەکانیانە هەدا نادەن و بە دەستی خاڵی ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکان دەبنەوە.