کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی شۆڕشگێڕی بۆکان بۆ ڕۆژی دووشەممە ڕوو لە خەڵکی ئەو شارە و دەورووبەری بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە

18:30 - 15 خەزەڵوەر 2722

لە بەشێک لەم بەنگەوازەدا هاتووە:

هەر وەک دەزانین لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا ڕێژیمی منداڵکوژی ئێران هێرشی کردە سەر گوندەکانی "ناچیت، ئوش تەپە و داشبەند" و چەند لاو و منداڵی ئەو گوندەیان لە کچ و کوڕ دەسبەسەر کرد و هەتا ئێستا بنەماڵەکانیان لە چارەنووسیان بێخەبەرن.

بەو پێیەوە لاوانی شۆڕشگێڕی بۆکان بۆ ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خەزەڵوەر بەمەبەستی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان و دەسبەسەرکراون بەنگەوازێکیان بڵاو کردەوە و داوایان لە خەڵکی شاری بۆکان و گوندەکانی ئەو شارە کرد تێکڕا بە پیر ئەم بانگەوازەوە بێن.

لەو بانگەوازەدا هاتووە کە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بە نیشانەی مانگرتن و ناڕەزایەتیی بازاڕییان دووکانەکانیان دابخەن و لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆش هاووڵاتییان لە شەقامەکاندا کۆ ببنەوە و بە ئاگرکردنەوە و دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ جاش" خۆپیشاندان بەڕێوە ببەن.

لاوانی شۆڕشگێر داوایان لە خەڵک کردووە کە لە تەواوی دیواری شار و گوندەکان دروشمی "مەرگ برۆ دیکتاتۆر " بنووسن تا ئەو ڕێژیمە خوێنڕێژە بزانێت کە حوکمڕانییەکەی بەرە و کۆتایی هاتووە.