![](/content/upload/1/news/56581_w920.jpg)
لە درێژەی ڕاپەڕینی سەرانسەری لە شارەکانی کوردستان و ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچە و شوێنە گشتییەکانی تاران، خەڵک بۆ پشتیوانی لە کوردستان و بەلووچستان بە دروشمی دژ بە ڕێژیم ڕژانە سەر شەقامەکان.
ئێوارەی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی گەڕەکەکانی "نازیئاباد، سەتارخان و سادقییە'' و زۆربەی شوێنە گشتییەکانی شاری تاران بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان و بەلووچستان ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دژی ڕێژیم دروشمیان وتەوە و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
لەبەرامبەردا هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران ڕووبەڕووی خۆپیشاندران بوونەوە کە خۆپیشاندەران لە بەرامبەریان وەستانەوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە دڕندانەترین شێوە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و بەلووچستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە سەرکوت کران و بە دەیان کەسیان لێ شەهید کرا، بەو هۆیەوە خەڵکی ڕاپەڕیوی تاران و شارەکانی دیکەی ئێران بەردەوام لە دروشمەکانیاندا پشتیوانیی خۆیان بۆ کوردستان و بەلووچستان دەردەبڕن.