کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خرۆشانی گەلانی ئێران خەوی لە چاوی کۆنەپەرستانی ڕێژیم زڕاندووە

10:34 - 16 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی ئێران و کوردستان و پاش ناشتنی تەرمی شەهید "نەسرین قادری" لە مەریوان، خەڵکی بوێر و چاونەترسی مەریوان بە دروشمی ''ژن، ژیان، ئازادی و مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و دیکتاتۆر'' ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دەستی بەتاڵ ڕووبەڕووی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بوونەوە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی خۆپیشاندەر کرد.

"نەسرین قادری"، خەڵکی مەریوان و خوێندکاری زانکۆ لە تاران، پاش ئەوەیکە لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێراندا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە تاران بە باتۆم لەسەری دەدرێت، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لە دەست دەدا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ئەو شۆڕشە مەزنە دەبێت.