کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێکی دیکە لە هێزەکانی سپای پاسداران لە بەلووچستان کوژرا

10:52 - 10 سەرماوەز 2722

ئەحمەد ساڵحی لە سیستان و بەلووچستان بە سزای خیانەتەکانی گەیشت.

لە ڕەوتی شۆڕشی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندی لە سیستان و بەلووچستان، ڕۆژی ڕابردوو یەکێک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بەلووچستان بەناوی ئەحمەد ساڵحی لەلایەن خەڵکی شۆڕشگێری بەلووچستانەوە بە سزای خیانەتەکانی گەیشت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی مافخوازی بەلووچستان لە شاری زابۆل یەکێک لە خەیانەتکارەکان بە گەڵ و نیشتمانیان کوشت.