کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاردانەوەی توندی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە پێوەندی لەگەڵ لەسێدارەدانی مۆحسێن شکاری

11:47 - 18 سەرماوەز 2722

هاوپەیمانیی ئورووپایی، ئامریکا و یەکیەتیی ئورووپا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەسێدارەدانی مۆحسێن شکاری یەکێک لە خۆپیشاندەرانی شۆڕشی ژێنا، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانیان بەتوندی مەحکووم کرد.

پاش لەسێدارەدانی مۆحسێن شکاری، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، وڵاتانی" فەرانسە، ئاڵمان و بریتانیا"، یەکیەتیی ئورووپا و هەروەها ئامریکا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە، لەسێدارەدانی خەڵکی ڕاپەڕیو و ناڕازی دژی دەسەڵات لە ئێران،  پێشێلکردنی هەموو یاساوڕێساکانی مافی مرۆڤە و ئەو کردەوەیەی ڕێژیمی ئێران بەتوندی مەحکووم دەکەین.

مۆحسێن شکاری، بەهۆی بەشداری لە شۆڕشی گەلانی ئێران دژی دەسەڵات، پاش ئەوەیکە دەسبەسەر دەکرێ، لەلایەن دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دادگایەکی نادادپەروەردا بەتۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا (موحارەبە) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێت و لەلایەن دەسەڵاتی خوێنمژی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دەدرێ و تێکەڵ بەکاروانی نەمرانی شۆڕشی ژینا دەبێت.

لەسێدارەدانی مۆحسێن شکاری کاردانەوەی توندی وڵاتان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی بە دواوە بوو و ئەو جینایەتەی ڕێژیمی ئێرانیان بەتوندی مەحکووم کرد.