لاوێکی شۆڕشگێری کوردی خەڵکی دێولان، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە مرۆڤکوژەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕاپەڕین بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، شادمان ئەحمەدی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵكی شاری دێولان دوای ئەوەیکە لە خۆپیشاندانەکاندا دەسبەسەر دەکرێت، بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە زینداندا شەهید دەبێت.
لە ڕەوتی ڕاپەڕینەکانی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتی ئاخوندی هەتا ئێستا چەندین لاوی شۆڕشگێڕ لە زیندانەکاندا بەهۆی ئەشکەنجەوە شەهید بوونە.
خەڵکی ئازادیخواز ڕایانگەیاندووە کە درێژەدەری ڕێبازی ئەو شەهیدانە دەبن و هەتا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.