کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مێلیتاریزەکردنی گۆڕستانی ئایچیی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

18:19 - 18 سەرماوەز 2722

سپای تێرۆریستیی پاسداران بە ناردنی هێز بۆ گۆڕستانی ئایچیی شاری سەقز کەشێکی ئەمنییەتیی لەو گۆڕستانە پێک هێناوە و بەبێ هۆ دەستیان کردووە بە ئازار و ئەزیەتی خەڵک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سپای تێرۆریستیی پاسداران شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزێکی زۆری ناردووەتە سەر گۆڕستانی ئایچیی شاری سەقز و دەستیان کردووە بە ئازار و ئەزیەتی خەڵک.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە کە هێزەکانی ڕێژیم بەبێ هیچ  هۆکارێک کەسێکیان بەناوی "حەمە لاو" لەو شوێنە دەسبەسەر کردووە و بێسەروشوێن کراوە.

ڕێژیمی ئێران لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵک لە هیچ هەوڵێک بۆ سەرکوتی خەڵک خۆی ناوبوێری و بەردەوامە لە سەرکوتی خەڵکی کوردستان.