کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی ئازادیخوازی بەلووچ پشتیوانیی خۆیان لە مەولانا عەبدولغەفار نەقشبەندی دەربڕی

12:52 - 10 سەرماوەز 2722

لاوانی ئازادیخوازی بەلووچ لە ناوچەکانی "سرکور، کیشکور و گویمرک" سەرەڕای ئەوەیکە پشتیوانیی خۆیان لە مەولانا عەبدولغەفار نەقشبەندی دەربڕی لە بانگەوازێکدا داوایان لە خەڵکی شارەکانی "ڕاسک و سەرباز" کرد کە لە ڕۆژی هەینی ١١ی سەرماوەزدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە بەرن.

لاوانی بوێر و ئازادیخوازی ئەو سێ ناوچەیە بەڵێنییان داوە کە تا دواهەناسە پشتیوانی لە مەولانا عەبدولغەفار بکەن.

سەرەڕای بانگەوازی لاوانی بەلووچ بە مەبەستی  پشتیوانیکردن لە مەولانا عەبدولغەفار چالاکانی مەدەنیش لە چەند شاری پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە بانگەوازێکدا بۆ ڕۆژی هەینی ١١ی سەرماوەز،  داوایان لە خەڵک کردووە دوای نوێژی هەینی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە بەرن.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مەولانا عەبدولغەفار چەند جار لەلایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە بەهۆی پشتیوانیی ناوبراو لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران هەڕەشەی لێ کراوە.