کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی ڕاپەڕینەکان دژی دەسەڵات لە شارەکانی ئێران و کوردستان

11:49 - 19 سەرماوەز 2722

خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان، لە درێژەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکانیاندا دژی ڕێژیم، شەوی هەینی بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆڕ  ڕژانە سەر شەقامەکان.

لاوان و ژنانی بوێر لە چەند شاری ئێرانی و کوردستان، شەوی هەینی ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، بە دروشمی، مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و ژن ژیان ئازادی ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بوونەوە.

لە شاری سنەی خوێناوی ژنانی ئازادیخواز و بوێر بە نووسینی دروشم لە سەر دیوار و هەروەها خۆپیشاندان دژی ڕێژیم بە دروشمەکانی ژن ژیان ئازادی، کوردستان گۆڕستانی فاشیستان و بێ حیجاب و با حیجاب، دەسەڵاتی ئاخوندی دەڕووخێنین،  ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیم بوونەوە.

لە تارانی پێتەختی ئێران، خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەو شارە لە کاردانەوە بە لەسێدارەدانی لاوی ڕاپەڕیو" موحسێن شکاری" کە لە ڕاپەڕینەی گەلانی ئێراندا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و لە دادگایەکی نادادپەروەردا بە تۆمەتی موحاربە، سزای لەسێدارەنی بەسەردا سەپا، ڕژانە سەر زۆربەی شەقامەکانی تاران و بە دروشمی مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆڕ و ژن ژیان ئازادی، ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیمی ئاخوندی بوونەوە.