![](/content/upload/1/news/57340_w920.jpg)
وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ڕایگەیاند کە بەهۆی پێشیلکردنی بەردەوامی مافی مرۆڤ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، دوو ڕێکخراو و ١٣بەرپرسی ئێرانی خستە نێو لیستی گەمارۆکانەوە.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لەزاری"پێنی یانگ" وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئوستراڵیا بەهۆی سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و پێشیلکردنی بەردەوامی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە گەمارۆی خستووەتە سەر ١٣ بەرپرس و دوو ڕێکخراوی "ڕێکخراوی بەسیج و پۆلیسی پاراستنی ئەخلاق".
وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا هەروەها وتی کە وڵاتەکی گەمارۆی خستووەتە سەر سێ کەس و کۆمپانیایەکی دیکەی ئێرانی بەهۆی دەور و نەخشیان لە هەناردنی دڕۆن ئێرانی بۆ ڕووسیە.