کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێبڕکێی کێشانەوەی کاریکاتۆری خامنەیی

12:06 - 19 سەرماوەز 2722

بڵاوکراوەی "شارلی ئەبدۆ" لە ڕاگەیەندراوێکدا، کێبڕکێی نێونەتەوەیی کێشانەوەی کاریکاتۆری عەلی خامنەیی ڕاگەیاند.

بڵاوکراوەی "شارلی ئەبدۆ"ی وڵاتی فەرانسە، ڕۆژی هەینی، ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ناوبردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران بە ڕێبەرێکی ئایینیی دواکەوتوو، بێ مێشک و بێ تاقەت و تەنیا ڕێبەری ئەو کەسانەیە کە دبنە کۆیلەی خامنەیی، ڕایگەیاندووە کە پێشبڕکێیەکی نێونەتەوەیی کێشانەوەی کاریکاتۆری خامنەیی بەڕێوە دەبا.

ئەوە بڵاوکراوەیە هەروەها ڕایگەیاند کە دەبێ کاریکاتۆریستەکان، بە گاڵتەپێکردنی خامنەیی وێنەیەکی ڕێبەری ئایینی دواکەوتوو لە سەردەمی ئێستادا وێنا بکەن.

ئەو بڵاوکراوەیە لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە کە پاوانخوازیی سیاسیی خومەینی، بۆ پێکهێنانی دەسەڵاتی ئایینیی کۆتایی پێ هاتووە کە سەلمێنەری ئەوەیە کومەڵگەی پێشکەوتوو بەپێی یاسای ئایینیی بەڕێوە ناچێ و دەبێ کاریکاتۆریستەکان ئەوە وێنا بکەن کە خامنەیی، دوایین ڕێبەرە کە لە ئێران دەسەڵاتی ئایینی دەکا.