کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان

16:35 - 19 سەرماوەز 2722

بەردەوامیی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان

لە درێژەی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێران دژی دەسەڵات، خوێندکارانی کچی زانکۆی"فەننی حیرفەیی" شاری سنە، ئەمڕۆ بە دروشمی ژن ژیان ئازادی خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، خوێندکارانی کچی زانکۆی فەننی حیرفەیی شاری سنە، لە درێژەی ڕاپەڕینەکانیاندا دژی داگیرکەر، سەرەڕای ئەوەیکە ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان سووتاند، بە دروشمی ژن ژیان ئازادی و مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر پێداگیریان لەسەر ڕووخانی ڕێژیم کردەوە.