کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژنامەی سەر بە سپای پاسداران هەڕشەی لەسێدارەدانی زیاتر لە خۆپیشاندەران دەکا

16:37 - 19 سەرماوەز 2722

ڕۆژنامەی"جەوان" سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بە شێوەی هەڕەشەئامێزانەوە نووسیویەتی کە لە سێدارەدانی مۆحسێن شکاری، یەکەمین و ئاخرین لەسێدارەدان نییە.

ڕۆژنامەی"جەوان" سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم، ڕۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، سەرەڕای هەڕشەی لەسێدارەدانی زیاتری دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینەکانی گەلانی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بە هەڕەشەکردن لە هونەرمەندان و وەرزشوانانی ناوداری ئێران نووسیویەتی: "ئێستا مەترسی زیاتر لە پەنا گوێی ئێوەیە".

مۆحسێن شکاری، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران، کە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی موحاربە سزای لەسێدارەدانی بە