کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکهەڵچوون لەنێوان دووکانداران و هێزەکانی ڕێژیم لە سنە

21:38 - 19 سەرماوەز 2722

لە شاری سنە، دووکانداران کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە گوشارێکی زۆریان خراوەتەسەر، بە پشتیوانی یەکتر ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیم بوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ۱۹ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، دووکاندارەکانی شەقامی فێردەوسی، شاپوور و بازاڕی سنە بۆ پشتیوانیی لەو دووکاندارانەی دووکانەکانیان پلۆمپ کراوە دووکانەکانیان داخست.

دوای ئەو کردەوەی دووکاندارەکان بۆ  پشتیوانیی لەو دووکاندارانەی کە دووکانەکانیان پڵۆمپ کراوە، لەنێوان هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران و دووکاندارانی بوێر تێکهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە.

لەو تێکهەڵچوونەدا هێزەکانی ڕێژیم لە سنە تەقەیان لە دووکاندارەکان کردووە.
لە دوای بانگەوازی گشتی بۆ مانگرتنی سەرتاسەری، لە دەیان شاری ئێران و کوردستان، دووکانداران بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران مانیان گرت و لە ئێستادا هێزەکانی ڕێژیم گوشارییان خستووەتە سەر بازاڕییان.