کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی شۆڕشگێری تاران داوای پێکهێنانی هاوپەیمانی لە هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی وڵات دەکەن

10:01 - 20 سەرماوەز 2722

شۆرای لاوانی شۆڕشگێڕی گەڕەکەکانی تاران لە بەیاننامەیەکدا ڕوو بە هێزە و لایەنە سیاسییەکانی ئێران لە دەرەوە وتوویانە ڕێکخراوە سیاسییەکانی دەرەوەی وڵات دەبێ بە خێراترین کات بۆ داهاتووی ئێران هاوپەیمانییەک پێک بێنن.

شۆرای لاوانی گەڕەکەکانی تاران، ڕۆژی شەممە، ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا داویان لە هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی وڵات کردووە، بە مەبەستی دواڕۆژێكی باشتر بۆ مەیدانی سیاسیی ئێران، پاش سەرکەوتنی گەلانی ئێران و ڕووخانی دەسەڵاتی ئاخوندی بە خێراترین کات هاوپەیمانییەک پێک بهێنن.

لەبەشێک لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە نزیک بە سێ مانگە کە شۆڕشگێرانی نێوخۆی وڵات چاوەڕێی ڕووداوێکی گرینگن، کە ئەویش هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی وڵاتە، هەر ڕۆژ کە ئەو هاوپەیمانییە وەدرەنگ دەکەوێ، شۆڕشگێڕانی نێوخۆ بێ هیوا دەبن، و ئەگەر هاوکات لەگەڵ شۆڕشی گەلانی ئێران لە هەموو شارەکانی ئێران، هاوپەیمانییەک و بەرەیەک لە هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی وڵات پێک نێیەت، نوێنەری ئێمە لە داهاتووی ئێراندا بۆ وتووێژ لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانی کێ دەبێ؟

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە هەر ڕۆژێک کە پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانی و بەرەیە وەدوا بکەوەێ، ئەو ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندی کاتی زیاتری بۆ سەرکوت و کوشتنی لاوانی شۆڕشگێڕی گەلانی ئێران وەدەست دەکەوێت.