کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی لاوانی شۆڕشگێڕی سنە بۆ پشتیوانی لە بازاڕیان

10:03 - 20 سەرماوەز 2722

لاوانی شۆڕشگێڕی سنەی خوێناوی، بە مەبەستی پشتیوانیی لە بازاڕیان و دووکاندارەکانی ئەو شارە، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە!

دەسەڵاتی منداڵکوژ و بەرپرسانی جینایەتکاری ڕێژیم، هەر ڕۆژە بە هەڕەشە و دروستکردنی سێناریۆیەکی نامەردانە، ڕەق و قینی خۆیان لە یەکیەتیی شۆڕشی خەڵکی کوردستان زیاتر نیشان دەدەن.
لە نوێترین هەوڵەکانی ئەو ڕێژیمە جینایەتکارە، پڵۆمپکردنی دووکانەکان و هەروەها داخستنی ئەژمارە بانکییەکانی بازاڕییانی شاری سنەی قارەمانە، ئێمە وەکوو شورای لاوانی شۆڕشگێڕی گەڕەکەکانی شاری سنە بە مەبەستی پشتیوانیی لە دووکانداران و بازاڕیان بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بەم ڕەفتارەی ڕێژیم، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ خۆپیشاندان و ڕیپێوانێک لە پارکی منداڵەوە (کودەک) بەرەوە مەیدانی ژینا ئەمینی، مەیدانی حیجابی پێشوو وەڕێدەخەین و داوا لە هەموو فەرهەنگییان، مامۆستایانی قوتابخانەکان، مامۆستایانی ئایینی شارەکەمان و هەروەها خەڵکی شاری سنەی قارەمان دەکەین لەو خۆپیشاندان و ڕێپێوانەدا بەشداریی بکەن.

یەکگرتوویی ڕەمزی سەرکەوتنمانە.