کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم بۆ سەر قوتابخانەکانی مەریوان

16:53 - 20 سەرماوەز 2722

هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ گوێدان بە مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی "ئێقباڵ لاهووری" لە شاری مەریوان ساکی قوتابییان دەپشکنن.

ڕۆژی شەممە، ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەریوان هەڵیان کوتاوەتە سەر قوتابخانەی سەرەتایی ئیقباڵ لاهوری و بەبێ ئیزنی مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەکە زۆر دڕندانە یەک بە یەک ساکی قوتابییەکان دەپشکنن.

ئەو هێزانەی ڕێژیم کتێبی هەموو منداڵەکانیان پشکنیوە هەتا بزانن کێ موبایلی پێیە و هەروەها بۆ ئەوەیکە بزانن ئەو منداڵانە کامیان وێنەی خۆمەینی لە کتێبەکانیان دڕاندووە یان خەت خەتی کردووە، دەبێ بابیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری مەریوان بکات.