ڕێژیمی ئێران لەوەیکە حیزبی دێموکرات پێگەیەکی بەهێزی لەنێو خەڵکی کوردستاندا هەیە لە ڕێگای مۆرکانییەوە، لە چەند شوێنی شاری سەقز دژی حیزب دێموکرات دروشمی نووسیوە.
ڕۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەز، لە سەقز دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە قوتابخانەی ئیمان و پردی هەوایی لە بلواری کوردستان، دژی حیزب دێموکرات کە پێگەیەکی بەرزی لەنێو خەڵکی کوردستاندا هەیە، نووسیوە.
دوابەدوای ئەو هەوڵەی ڕێژیمی ئێران، لاوانی شۆڕشگێڕی سەقز ئەو دروشمانەیان ڕەش کردووەتەوە و لە جێگای ئەوە دورشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان نووسیوە.