کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد لە وەرزشی بۆکسدا سەرکەوتنی تۆمار کرد

17:46 - 20 سەرماوەز 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، شێرزاد قادریان خەڵکی شاری سەردەشت لە کێبڕکێی بۆکسدا لە وڵاتی بریتانیا سەرکەوتنی تۆمار کرد.

ئەو وەرزشوانە کوردە لەو کێبڕکێیانەدا کە لە بەشی "ئێم ئێم ئەی" (MMA) بەڕێوە چوو، توانی پلەی یەکەم تۆمار بکات و  پشتێندەی زێر بە دەست بێنێت.

شێرزاد قادریان خەڵاتەکەی بە بنەماڵەی شەهیدان و هەموو دایکانی شەهیدی کوردستان پێشکەش کردووە.

ناوبراو کوڕی کەریم نستانی و برازای شەهید ئەمیر نستانییە.