کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی دەربڕینی هونەرمەندانی ئێرانیی، سەبارەت بە ئێعدامی دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی گەلانی ئێران

10:21 - 21 سەرماوەز 2722

هەدییە تێهرانی، یەکێک لە ناسراوترین هونەرمەندان و ئەکتەرانی سینەمای ئێران، ڕوو بە ڕێژیمی سەرکوتکەر دەڵێ کە لەسێدارەدانی بەندکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بەتۆمەتی جیاواز، دوا ڕۆژێکی مەترسیدار بۆ دەسەڵاتەکەتان دروست دەکا.

هەدییە تێهرانی، ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، سەرەڕای ڕەخنەگرتنی توند لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، نووسی: "باوەڕ بکەن کە دەسبەسەرکردن و لەسێدارەدانی دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکان لەلایەن ئێوەوە تەنیا بێنزین کردن بە ئاگرە و و ئەو ئاگرە ناکوژێتەوە و دواڕۆژێکی مەترسیدار چاوەڕێتان دەکا".

ناوبراو هەروەها نووسیشی ئەو کەسانەی کە گیانی خۆیان فیدای خەڵک و وڵاتەکەیان کردووە و ئەو کەسانەی کە لەلایەن ئێوەوە دەسبەسەر کراون خەڵکی ئێرانن و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن، ئەوە ئێوەن کە بۆ مانەوەتان لەسەر دەسەڵات دەست لە هیچ جینایەتێک ناپارێزن.