
مەجید ڕەزا ڕەهنەوەرد، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینەکانی گەلانی ئێران، ئەمڕۆ لەلایەن ڕێژیمی ئاخوندییەوە لە بەندیخانەی مەشهەد ئێعدام کرا.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، یەکێکی دیکە لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەرێنی گەلانی ئێرانی بەناوی"مەجید ڕەزا ڕەهنەوەرد" لە مەشهەد ئێعدام کرد.
مەجید ڕەزا ڕەهنەوەرد کە لەکاتی ڕاپەڕین دژی دەسەڵاتی ئاخوندی لە شاری مەشهەد و لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا بوو، لە دادگایەکی نادادپەروەردا بە تۆمەتی موحاربە (شەڕ لەگەڵ خودا)، سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا و دوای ٢٣ ڕۆژ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە سێدارە درا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بوو.