کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەهیدبوونی لاوێکی خەڵکی سەردەشت بەهۆی ئەشکنجە هێزەکانی ڕێژیم

10:56 - 21 سەرماوەز 2722

یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خەڵکی شاری سەردەشت کە دوای دۆڕانی تیمی تۆپی پێی ڕێژیمی ئێران لە کێبڕکێیی جیهانیی نێوان ئێران و ئامریکا خۆشحاڵی دەربڕیبوو، بەهۆی کاریگەریی ئەشکەنجەکانی لەسەر جەستەیەوە شەهید بوو.

شەهریار عادلی تەمەن  ۲۵ ساڵان، دوای دۆڕانی تیمی تۆپی پێی ڕێژیمی ئێران بەرامبەر بە ئامریکا کە لەنێو ماشێنەکەیدا شادی دەربڕیبوو، لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە سەردەشت دەسبەسەر دەکرێت و لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دەبێتەوە.

ناوبراو دوای ئازادکرانی بە بارمتە، بەهۆی کاریگەریی ئەشکەنجەکانی سەر جەستەی لە ڕۆژی هەینی ۱٨ی سەرماوەز، گیانی لە دەست دا  و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕاپەڕین بوو.