کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازی لاوانی مەشهەد لە کاردانەوە بە ئێعدامی مەجید ڕەزا ڕەهنەوەرد

11:48 - 21 سەرماوەز 2722

بانگەوازی لاوانی مەشهەد لە کاردانەوە بە ئێعدامی مەجید ڕەزا ڕەهنەوەرد 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئێعدامی مەجید ڕەزا ڕەهنەورد یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران، لاوانی مەشهەد بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە.

لاوانی شۆڕشگێری مەشهەد، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کاردانەوە بە لەسێدارەدانی" مەجید‌ ڕەزا ڕەهنەوەرد" یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لەلایەن ڕێژیمەوە، لە بانگەوازێکدا داوایان لە هەموو خەڵکی ئێران بە تایبەتی شاری مەشهەد کردووە، بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنی بە ناحەق ڕژاوی ڕۆڵەکانی گەلانی ئێران بە تایبەتی تۆڵەی خوێنی شەهیدان"مەجید ڕەزا ڕەهنەوەرد و مۆحسێن شکاری" بێنە سەر شەقامەکان.

لەو بانگەوازەی لاوانی مەشهەد هاتووە کە کاتژمێر ٣ی پاش نێوەڕۆ لە بلواری خەیام، مەیدانی ئەحمەدئاباد و مەیدانی فێردۆسی لە شاری مەشهەد دەرژێنە سەر شەقامەکان و  سەرەڕای خۆپیشاندان، ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم دەبێنەوە و خاوەنداریەتیی لە شەهیدانمان دەکەین.