
خوێندکارانی بوێری زانکۆ ئازادی خوڕەم ئاباد، ئاگریان لە بیلبۆردی وێنەی خومینی و خامنەیی بەردا.
شەوی یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ئێران بە تایبەتیی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران، دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران خوێندکارانی زانکۆ ئازادی خوڕەم ئاباد، بە ئاگر تێبەردانی بیلبۆردی وێنەی خومینی و خامنەیی، لە سەر دەرگای زانکۆکە جارێکی دیکە ڕەق و قینی خۆیان بۆ دەسەڵاتدارانی ڕێژیم دووپات کردەوە.