
ئانالێنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتوویەتی کە یەکیەتیی ئورووپا لە هەوڵدایە گەمارۆگەلێکی زۆر قورس دژی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران پەسەند بکات.
ئانالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، وتی: "ئێمە بەو گەمارۆیانە بە شێوەیەکی تایبەت ئەو کەسانەی کە ڕاستەوخۆ بەرپرسیاری ئێعدام و کوشتن و دەسبەسەرکردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێرانن، دەکەینە ئامانج".
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لەوبارەوە وتیشی: "ئەو کەسانەی کە گەمارۆیان دەخرێتەسەر زیاتر ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانن و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆ هەوڵ دەدەن خەڵک بترسێنن".