کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: هیچ مانەیەکی نییە ڕێژیمی ئێران، ئەندامی کۆمیسیۆنی پێگەی ژن بێت

16:36 - 21 سەرماوەز 2722

نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران، بە ئاماژە بە دەنگ وەرگرتنی ڕۆژی چوارشەممە، بۆ لابردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژن وتوویەتی کە هیچ مانایەکی نییە کە ڕێژیمی ئێران بەشێک لە کۆمیسیۆنێک بێت کە خۆی هەموو مافەکانی ژنان لە وڵاتەکەیدا پێشێل دەکات.

ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی"ئێم ئێس ئێن بی سی" لەهەمبەر دەنگدانی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بەلابردنی ڕێژیمی ئێران لە کۆمیسیۆنی جێگە و پێگەی ژن وتی: "ڕێژیمی ئێران بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە و هەموو ماف و ئازادییەکیان لێ زەوت دەکا و مانای نییە کە لەو کۆمیسیۆنە بمێنێتەوە".

ناوبراو هەروەها وتیشی کە ئامریکا هەموو هەوڵێک دەدا کە ڕێژیمی ئێران لە ئەندامیەتیی ئەو کۆمیسیۆنە وەلا بنێت.