کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەهیدبوونی بریندارێکی دیکەی ڕاپەڕینەکەی خەڵکی کوردستان

16:02 - 10 سەرماوەز 2722

ئاوات قادرپوور، خەڵکی شاری بۆکان، کە لە ڕاپەڕینەکەی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیم لە شاری بۆکان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بریندار ببوو، بەهۆی قورسی برینەکانیەوە لە یەکێک لە نەحۆشخانەکانی شاری ورمێ شەهید بوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەز، ئاوات قادرپوور، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لە شاری  بۆکان، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم  بریندار ببوو، پاش چەند ڕۆژ بەهۆی قورسی برینەکانیەوە لە یەکێک لە نەخۆشانەکانی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لە کوردستان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم،  وێڕای شەهیدبوونی دەیان کەس، بە سەدان کەسیش بەتوندی بریندار بوون و کە هەر ڕۆژە یەکێک لەوان بەهۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیان گیانیان لە دەست دەدن.