لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شارەکانی شنۆ و سەقز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لاوانی شۆڕشگێڕ وێڕای ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی سەقز و شنۆ بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییانەدا پوستێرەکانی تایبەت بە شۆڕشی ژینا تێکەڵ بە وێنەی پیشمەرگەکان کراوە.
لە سەقز لە گەڕەکەکانی حەماڵاوای سەروو، حەماڵاوای خواروو، شەقامی عەباس ئاوا، شەقامی مێقداد، شەقامی حەمامی، سەعدی، تازاوا و تەوای مزگەوتی ئەو گەڕەکانە، قوتابخانەکانی لالەهای ئینقلاب، وەحدەت، حەزرەتی زەینەب، عیلم و سەنعەت، سەلاحەدین، حیکمەت، مەستوورە کوردستانی، تلووعی، سەدرا، سەعدی و زۆرینەی نانەواخانەکان، ماڵی جاش و خۆفرۆشەکان و بێهداشتی ئەفشار چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
هەروەها لە شنۆ لە گوندی حەسەن نووران و نێو شار، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.