کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەکتەب قورئان لە بەیاننامەیەکدا هەوڵە دڕندانەکانی ڕێژیمی مەحکووم کرد

18:43 - 22 سەرماوەز 2722

مەکتەب قورئان، لەسەر دەسبەسەرکردنی مامۆستا سەید سیفوڵڵا حوسێنی پێشنوێژی مزگەوتی خاتەمۆلئەنبیای جوانڕۆ لەلایەن ‌هێزەکانی ڕێژیمەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هەوڵە دڕندانەکانی ڕێژیمی مەحکووم کرد.

مەکتەب قورئان، دوای دەسبەسەرکردنی مەلا سەید سیفۆڵڵا حوسێنی، پێشنوێژی مزگەوتی شاری جوانڕۆ لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی: "هێزەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوە ڕژاونەتە سەر ماڵی ئەو مامۆستایە و بە شکاندنی دەرگای ماڵەکەیان هێرشیان کردووەتە سەر خۆی و بنەماڵەکەی و تەنانەت دەستی هاوسەری مامۆستایان شکاندووە و پاشان مامۆستاشیان دەسبەسەر کردوە".

مەکتب قورئان هەوڵە دڕندانە و ناژیرانەی ڕێژیمی ئێرانی بە توندی مەحکووم کردووە و ڕایگەیاندووە کە مامۆستا سیفوڵڵا حوسینی ئەندامی مەکتەبی قورئانە و بە هیچ شێوەیەک لە ڕێژیم خۆش نابین و دەبێ بە خێراترین کات ناوبراو ئازاد بکا.

خەڵکی بوێر و چاونەترسی جوانڕۆ پاش بیستنی ئەو هەواڵە درەنگانی شەو بە مەبەستی پشتیوانیی لەو مامۆستایە ڕژانە سەر شەقامەکان و لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە دروشمی مەرگ ونەمان بۆ دیکتاتۆریان وتەوە.