کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕفاندنی پزیشکێک لە کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە

10:39 - 23 سەرماوەز 2722

یاسر ڕەحمانی‌ڕاد، یەکێک لەو پزیشکانەی کە هاوڕێ لەگەڵ تیمێکی پزیشکیی بۆ یارمەتیی ماڵی بو پزیشکی سەردانی کوردستانیان کردبوو لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

یاسر ڕەحمانی ڕاد، خەڵکی خوڕەم ئاوا کە هاوڕی لەگەڵ تیمێکی پزیشکی بۆ یارمەتیی گەیاندنی ماڵی و پزیشکی لە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، هاتبوونە کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

ناوبراو هاوڕی لەگەڵ تیمە پزیشکییەکەی، لەهەمبەر بارودۆخی نالەباری کوردستان و یارمەتیی گەیاندن بە بریندارانی شۆڕشی ژینا، هاتبووە کوردستان، بەڵام بەداخەوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ماوەی دوو حەوتوویە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.