هێزە خوێنڕێژ و ترس لێنیشتووەکانی ڕێژیم لەنێو شارەکانی کوردستان بە ماشین مانۆڕ لێ دەدەن هەتا بەم شێوەیە پێش بە هاتنی خەڵکی وەزاڵەهاتوو بۆ سەر شەقامەکان بگرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران هێزە جینایەتکارەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەز، بە مەبەستی پێشگرتنی هاووڵاتییان بۆ سەر شەقامەکان بە زیاتر لە بیست ماشێن بەنێو شاری مەریواندا مانۆڕیان لێداوە.
هێزەکانی ڕێژیم لە ترسی خرۆشانی خەڵک، شارەکانی کوردستانیان میلیتاریزە کردووە و بەم شێوەیە بە پێکهێنانی کەشێکی ئەمنییەتی وا وێنا دەکەن کە کۆنترۆڵی شارەکانیان لەبەردەست دایە و خۆپیشاندانی خەڵک کۆتایی پێ هاتووە.
ڕاپەڕینی بەهێزی خەڵک تەنگی بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڵچنیوە و شپرزەییەکی تەواوی پێوە دیارە.