کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ پێشگرتنی ئێعدامی خۆپیشاندەران لە ئێران

11:22 - 23 سەرماوەز 2722

هاوکات لەگەڵ سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، هەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ پێشگرتن بە سزای ئێعدام لە پەرەسەندن دایە.

ڕۆژی سێسەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی هەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ پێشگرتن لە ئێعدامکردنی خۆپیشاندەرانی گەلانی ئێران لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، هاکان دێمیر، نوێنەری پارلمانی وڵاتی ئاڵمان، ڕایگەیاند کە کەفالەتی سیاسیی فەرهاد و فەرزاد تەهازادە دوو خۆپێشاندەری خەڵکی شاری شنۆ کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە، وەئەستۆ دەگرێ و داوای لە باڵویزی ڕێژیمی ئێران لە ئاڵمان کردووە کە پێش بە لەسێدارەدانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بگرێ.

هەروەها لە لایەکی دیکەشەوە، کلارا بونگێر، نوێنەری حیزبی چەپی ئاڵمان، وتی: "من زۆر سەرسامم بە کردەوە تێرۆریستیی و توندوتیژییەکانی ڕێژیمی ئاخووندی، بەو بۆنەیەوە کەفالەتی سیاسیی محەممەد قوبادلوو وەئەستۆ دەگرم و وەکوو نوێنەری پارلمانی فیدراڵ بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆپیشاندەرێک کە تەنیا داوای مافی سەرەتایی خۆی دەکا کارێکم کردبێت، بەڵام دەبێ کۆمەڵگەی جیهانیی لەهەمبەر کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران بێدەنگ نەبێ".