![](/content/upload/1/news/57506_w920.jpg)
لە درێژەی شەپۆلی دژکردەوەکان سەبارەت بە دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ دەسبەسەرکراوان لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، "هاکان دێمیر" نوێنەری پارلمانی ئاڵمان کەفالەتی سیاسیی دوو برای مەحکووم بە ئێعدامی خەڵکی شاری شنۆی بە ئەستۆ گرت.
هاکان دێمیر، نوێنەری پارلمانی ئاڵمان لە شاری بێرلین، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاند، کەفالەتی سیاسیی دوو برای مەحکووم بە ئێعدامی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی "فەرزاد تەها زادە" و "فەرهاد تەها زادە" وەستۆ دەگرێت.
هەروەها هاکان لە نامەیەکدا داوای لە باڵوێزی ڕێژیم لەو وڵاتە کرد کە هەتا ڕەوتی کاروباری یاسایی حوکمی ئێعدامی دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکان بەڕێوە دەچێت لە جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی خۆپیشاندەرانی دەسبەسەرکراو دەست ڕابگرن.
"فەرزاد و فەرهاد تەهازادە" دوو لاوی تەمەن ٢٥ و ٢٦ ساڵان و کوڕی محەمەدئەمین تەهازادە خەڵکی شاری شنۆ لە ڕەوتی خۆپیشاندانی گەلانی ئێران دەسبەسەر کراون و لەلایەن دەزگای دادی ڕێژیم حوکمی ئێعدامیان بۆ دەرکراوە.